Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 49

May 11, 2020

“من پێشتر شێف بووم، بەڵام قاوە زۆر شتی منی گۆڕی، بەو مانایەی وەستاندنی نییە، بەردەوام شتی تازە دێتە ناو ئیشەکەوە. بۆ من، قاوە وەک کارێکی هونەری وایە. کۆمەڵێ موشتەریم هەیە، مامۆستای زانکۆن و لە کەرکووکەوە دێن، باوەڕ دەکەی، هەفتەی 3 جار لە کەرکووکەوە سواری سەیارە دەبن بۆ ئێرە، ‘توخوا قاوەمان بەرێ!’ پێم وا بێ لە كەرکووک قاوەخانە کەمە. شتیک ‌هەیە ‌‌‌‌‌‌‌حەز ناکەم ببێ بە موجامەلە، ئەو وەکیلەی قاوەکەم بۆ دەهێنێت، ئێستا خۆشی دوکانی قاوەی هەیە، بەڵام هەر دێتە لای من قاوە دەخواتەوە. لە ناو هەموو خوارندنەوەکاندا، قاوە تاکە خواردنەوەیە کە زیانی نییە، بەو مانایەی هەمیشە چالاکت دەکات بجووڵێیت، هەر بۆیە موشتەری قاوە کەمتر لە دوکانەکاندا دەمێننەوە؛ حەز بە جووڵە و چالاکی دەکەن، بەڵام چایخانەکان بە جۆرێکی ترن، دوای خواردنەوەی چایەک، ئامادەیە تا ئێوارە دانیشێت تاوڵە و دۆمینە بکات.”