Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 50

May 12, 2020

“لەم دۆخەدا نازانم ئاوات بۆ چی شتێک بخوازم! بە جۆرێک مێشکمان لە لای کۆمەڵێ شتە، بە بێ داخوازیی خۆمان بەردەوام بە دوامانەوەیە، مێشکمان پڕ پڕە لە بێهیوایی، داهاتی گەنج زۆر کەمە، ناتوانێت بە دوای شتە دڵخوازەکانی خۆیدا بگەڕێ. کاتێک پەیمانگەم تەواو کرد زۆر دڵخۆش بوم بە بەشەکەی خۆم، لەبەر ئەوەی زۆرم حەز لێی بوو، بەشی کارەبا بوو، بەڵام کە تەواوم کرد نەمتوانی دابمەزرێم، لەوەش بێهیوا بووم، ئێستا هیچ شتێکم بیر نەماوە لەسەر خوێندنەکەم.”