Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 51

May 12, 2020

“کوڕی گەورەی ماڵەکەمان بووم، باوکم تەندروستیی باش نەبوو، دەبوو خەریکی کارێک بم بۆ بژێوی ژیانمان، هەر لەبەر ئەو هۆکارە زۆر درەنگ توانیم ژیانی هاوسەری دروست بکەم، نەم دەتوانی بیر لە ژیانی تایبەتیی خۆم بکەمەوە، لە کاتێکدا هەستم دەکرد ئەوان پێویستیان بە منە. کاتێک تەمەنم بەرەو گەورە بوون دەڕۆشت ئەو بڕیارەم دا کە پێویستە منیش خێزانێک بۆخۆم دروست بکەم، دوای ساڵێک لە ژیانی هاوسەریم مناڵیکمان بوو، بەڵام هەر لەگەڵ لەدایکبوونیدا مناڵەکەمان گیانی لەدەست دا و کۆچی دوایی کرد، وا نزیکەی 8 ساڵ تێپەڕی کردووە، بەڵام نەمتوانیوە جارێکی تر بیر لەوە بکەمەوە، هەستیش ئەکەم لە ئێستادا ژیان ئەوەندە لەبار نییە تا بە ئاسانی بڕیاری ئەوە بدەیت منداڵێک بهێنیتە ئەم ژیانەوە.”