Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 52

May 13, 2020

“خەونم ئەوە بوو ببمە یاریزانی تۆپیپێ، بەڵام لە ناکاو ئەو خەونەم پووکایەوە، لەبەر ئەوەی لە ڕووی جەستەییەوە ئەو توانایەم نەبوو ببمە یاریزان. هەمیشە لەناو یاریگادا ڕاهێنەرەکەمان کەم یاریی پێ دەکردم، هەر زوو بانگی دەکردم، ‘وەرە دانیشە’، لەوەوە هەستم کرد من بەکەڵکی یاریکردن نایەم، دواتر خەونەکەم لە یاریکردنەوە گۆڕا، هونەر و سینەما بوو بە خەونم. دوو فیلمم دروست کردووە و ئێستاش سەرقاڵی دۆکیومێنتارییەکم، ڕەنگە لە داهاتوودا فیلمی دیکە دروست بکەم. ئێستا وێنە بووە بە ژیانم و تێیدا دەژیم بێ ئەوەی بیر لە تۆپیپێ بکەمەوە، خەونە گەورەکەم ئێستا سینەمایە و هەندێ جار بۆ دەرەوەی شار دەچم و کامێرەکەم لەگەڵ خۆم هەڵدەگرم بۆ ئەوەی ئەو وێنانە بگرم کە ئارەزوویان دەکەم.”