Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 53

May 14, 2020

“خۆشترین ژیانی خوێندنگە، هاوروهاجییەکەی بوو، من خۆم یەکێک بووم لەوانەی بەردەوام لە ژووری ئیدارە بووم و بانگ دەکرام بۆ لێپرسینەوە، مەکتەب هیچ خۆش نەبوو بەبێ ئەو بەزمانە. پێنج ساڵی سەرەتا من لە خوێندنگەی سارداو بووم لە زەرگەتەی کۆن، زۆر دووریش بوو لە ماڵمـانەوە، قوتابخانەیەکی زۆر زۆر کۆن و وێران بوو، هیچ شتیکی دڵخۆشکەری تێدا نەبوو هانت بدات بچیتەوە بۆ دەوام؛ دەرگای ئاسن، ژووری پڕ تەپوتۆز و خۆڵ، پەنجەرەی بێ شووشە، دیوارەکان هەمووی وێران، دوای ئەوە خوێندنگەیەکی تازە دروست کرا لە نزیک ماڵمان، ناوی شارۆ بوو، چووم بۆ ئەوێ، یەکەم جارم بوو خوێندنگەیەکی وا خۆش ببینم و دەوامی تێدا بکەم.”