Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 55

May 16, 2020

“لە گەڕەکی قەزازەکان خانوویەکم گرتووە بە کرێ بۆ خۆم و براکەم، ئەو کەمئەندامە و هەر لە ماڵەوەیە. ناخۆشترین شت کرێچیبوونە لەم دۆخەدا، ئەگەر خانووی خۆتت هەبێ زۆر خۆشە، ماڵومنداڵم نییە و خوا قسمەتی نەکرد، بەڵام ژیانێکی سادە بۆخۆم بەڕێ دەکەم. ئێستا لە دائیرەی زیادەڕەوی فەرمانبەرم، بەڵام هەفتەی ڕۆژێک دەوامم هەیە و ڕۆژەکانی تر ناتوانم لە ماڵەوە بم، دێمە ناو بازاڕ لەگەڵ کۆمەڵێ برادەر ڕۆژەکەمان بەسەر دەبەین.”