Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 56

May 17, 2020

“یەکەم ساڵی خوێندمە لە زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی شەریعە، پێشتریش بۆ ماوەی شەش ساڵ لە پەیمانگەی ئیسلامی بووم. شارەزاییەکی باشی زمانی عەرەبیم. زۆر بەلامەوە گرنگە خوێندنەکەم بە سەرکەوتوویی تەواو بکەم. بۆ ئەوەی بتوانم بەردەوامیش بم، خەریکی ئیشی کارەبایم، لە ئیستادا بووم بە وەستای کارەبا و دەتوانم ئەو لایەنەش زۆر بە باشی بکەم. سەرەتا کە دەستم کرد بە ئیشی کارەبایی، وەک شاگردێک دەستم پێکرد؛ ڕۆژێکیان لە بینایەک ئیشمان ئەکرد وەستاکەم ناردمی ئاوی خواردنەوە بکڕم، منیش خۆم کرد بە کافتریایەکدا بە شەرواڵێک و قەمیسێکی پیس، دەرگایان لێ کردمەوە و فەرموویان لێ کردم، وتیان فەرموو دانیشە، وتم ببوورە کاتم نییە تەنیا 4 بتڵ ئاوم پێویستە، کە بۆیان هێنام وتیان 5 هەزار دەکات، یەک ئاو 1250 دینارە لێرە، بەڵام خۆم تەنیا 2 هەزارم پێ بوو، ئەو ڕۆژە هەستم دەکرد من نابێ ئیش بکەم.”