Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 57

May 17, 2020

“نازانم چەندێک قورسە، بەڵام ئاواتێکم هەیە بتوانم ببم بە بازرگانێک و کوتاڵ و قوماش بێنم، هەوڵی تەواوی بۆ دەدەم، بەڵام لە ئێستادا ئەستەمە و ئاسان نییە. کاتێک وازم لە خوێندن هێنا بۆ ئەوەی کار بکەم، یەکەم جارم بوو، ڕاستەوخۆ هاتمە ناو بازاڕ بۆ ئەوەی کارێکم دەست بکەوێت، بەڵام هیچ شارەزاییەکی ناو بازاڕم نەبوو، نەشم دەزانی دەبێ چی بکەم… هەر دەسوڕامەوە. براکەم یارمەتی دام کە دەبێ چی بکەم و چۆن دەست پێبکەم، وردە وردە بە هۆی پرسیارکردنیش شارەزای ناو بازاڕیش بووم.”