Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 58

May 19, 2020

“خەڵکی پێنجوێنم، بەڵام زوو زوو دێمە سلێمانی، لەوێ تاکسییەکم پێیە و وەک پاشا پێی دەژیم، چاوەڕیی ئەوە ناکەم پارەیەکی زۆرم دەست بکەوێت، سەیری سەروو خۆم ناکەم، بەڵکو هەمیشە سەیری خوار خۆم دەکەم. زۆر گەنج هەیە لە تەمەنی مندا هێشتا خاوەنی هیچ شتێک نییە و نەیتوانیوە ژیانێکی باش بۆ خۆی دروست بکات. من خاوەنی دوو منداڵم، ئەوان بوونەتە هەموو خۆشییەکانی من، کاتێک ئەڕۆمە ماڵەوە هەرچی هیلاکی ڕۆژەکەمە بە بینینی ئەوان لە گیانمدا نامێنێت.”