Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 59

May 19, 2020

“ژیان بۆ ئێستای زۆرینەمان لەبار نییە و هەموومان ئەو ڕاستییە دەزانین. کێشەکە هەرشتیک بێت، بەڵام گرنگتر لە کێشەکە ئەوەیە چۆن بتوانین بەردەوام بین لە ژیان، کەس ناتوانێت ڕابکات لە ڕاستییەکان. من ئیستا تەنیا قەلەقی یەک شتم، عەرەبانەیەکم کڕیوە بۆ شت فرۆشتن، بەڵام دڵنیا نیم ئایا دوای جەژن بازاڕ دەبێت یاخود نابێت، لەبەر ئەوەی من تەنیا 400 هەزارم هەبوو، خاوەنی عەرەبانەکە داوای 900 هەزاری لێ دەکرد، هەرچۆنێک بێت بە قەرز توانیم بیکڕم، ئیتر چاوەڕێم بزانم دوای جەژن چی ڕوو دەدات.”