Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 60

May 21, 2020

“لە ساڵی 1977 تا ساڵانی 2000 بەولاوە، من لە تەربییە بووم لە شوێنی کاسۆ مۆڵی ئێستا، تەقریبەن 30 ساڵ مانگێک کەمتر من لەوێ دەوامم کرد، پاشان خانەنشین کرام، وا هەستم دەکرد دەتوانم پشوو بدەم لە دوای خانەنشینییەکەم، بەڵام وا دەرنەچوو، لەبەر ئەوەی موچەی خانەنشینییەکەم زۆر زۆر کەمە، لەگەڵ ئەوەشدا 17 مانگمان وەرنەگرتووە، ئەوەشی کە هەیە هەموو کەس دەزانێت دۆخی موچە چۆنە ئێستا، هەر بۆیە ئینسان پێویستە بۆ بەردەوامی لە ژیانی، دەبێت ئیش بکات، ئەگیا ناتوانی بژیت، منیش لەناو بازار داواکاری خەڵک و دوکاندارەکان دەگوازمەوە، ئەمڕۆ لەبەردەم ئەم دوکانە دانیشتووم چاوەڕێم خاوەنەکەی بێتەوە، شتیان داناوە بۆم بیگوازمەوە بە عەرەبانەکەم.”