Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 61

May 21, 2020

“هیچ شتێک نییە لە ژیانمدا لێی بترسم و گوێ بە هیچ شتێک نادەم، ئێمە هەموومان ڕۆژێک هەر ئەمرین کەواتە هەوڵ بدە خۆش بژیت و تەواو، بەڵام ئەوەی بە لامەوە گرنگە سەلامەتی ژیانی خۆتە تەندروست بیت، بۆیە هەوڵبدە هەمیشە نەوەستیت لە جووڵە. لەو کاتەی کۆرۆناش هەبوو، من گوێم پێ نەدەەدا، ئیمەی کورد ڕاهاتووین بەرگەی هەموو شتێک بگرین. کاتێک بیر لە سەردمی کۆنی خۆمان دەکەمەوە، ئەو کاتەی بەیانیان ئەیان بردین بۆ حەمامی موفتی دەیان شۆردین، لەگەڵ ئەوەشدا حەمامەکە شێلم بە ترشی هەبوو، ئەوەی دەوڵەمەند بوایە شێلمیشی ئەخوارد، لە خوار حەمامەکە ماڵی حەمە ئاخای لێ بوو، بەس ئەوان قوبڵی و برنج و گۆشتیان هەبوو، شلەیان لەگەڵ لێنەدەنا، ئێمە دەوەستاین بەس بۆنمان دەکرد، ئێستاش بیری سینەما سیروان و ڕەشید دەکەم لەگەڵ فیلمی 7 بەتەڵەکە.”