Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 62

May 22, 2020

“گوێگرتن لە گۆرانی خۆشترین شتی ژیانم بوو، بە تایبەتی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک، بە جۆرێک عاشقی ئەو گۆرانیبێژە ببووم، بەردەوام دەگەڕام لە تەسجیلاتەکان هەر گۆرانییەکی تازەی حەسەن زیرەک هەبوایا دەمکڕی و گوێم لێ دەگرت. جارێکیان وتیان حەسەن زیرەک لێرەیە و وا لە سینەمایە، ساڵی 1966 بوو، منیش بەپەلە خۆم گەیاندە سینەماکە، لە دورەوە حەسەنم بینی بەڵام نەمتوانی لە نزیکەوە بیبینم و قسەی لەگەڵدا بکەم. ڕۆژانە بە بێ گوێگرتن لە گۆرانی هیچم پێ ناکرێ، لە هەر شوێنێکیش بم ئەبێ تەسجیلێکی لێ بێت. ئەم شوێنە بچکۆلەیەم هەیە ئیشی تیا دەکەم، بەس وا ئەبێ بە 10 ڕۆژ تەنیا توانیوومە دانیشـم و تەسجیلەکەم ئیش پێبکەم و گوێ لە گۆرانی بگرم، یەک دینارم پەیدا نەکردووە.”