Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 63

May 26, 2020

“خێزانم زۆر ژنێکی خانومان و دەستڕەنگینە. خواردنی دەستیشی زۆر خۆشە، بەس یەک کێشەی هەیە؛ قەلی کوردی بە دڵ و بە گیان ئەکڕم، نایخوا! زۆرم ‌حەز لێیە خواردنی چاک بخۆم، بەیانیان لە ناو بازاڕ 2-3 شیش جگەر یان گۆشت ئەخۆم، نیوەڕۆیانیش، هەرچی بخۆم بە یەکێکدا ئەینێرمەوە بۆ ژنەکەم، ئێوارانیش مەنجەڵی گەورە گەورە چێشت لێ ئەنێت، مناڵەکان هەمووی گەورە بوون و چونەتە ماڵی خۆیان، بەڵام تا ئێستاش کە نان لێ ئەنێین، بەشی ئەوانیش لێ ئەنێین. ئێواران دێن و هەر کەسە و بەشی خۆی ئەبات و ئەڕواتەوە ماڵی خۆی.”