Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 64

May 29, 2020

“من شۆفێری عەسکەری بووم لە بەشی تەندروستی، شۆفێری دوو دکتۆر بووم، کرۆنایەکی مۆدێل 85م پێ بوو، تەرخان کرابووم بۆ کڕینی شتومەکی سەربازی. ئەو کاتە زۆربەی پارچەکان ڕۆمانی و ئەڵمانی و فەرەنسی بوون، زۆر زۆر باش بوون، بە هیچ شێوەیەک پارچەی چینی نەبوو لەم وڵاتەدا. کاتێک ئەچووین شتمان ئەکڕی، منیش چاوم کرایەوە، سەرنجم چووبووە سەر کۆمەڵێ فەرشی ئەوکات کە زۆر جوان بوون. لە ساڵی 1991 کاتێک حەسار خرایە سەر عێراق، من دەستم کرد بەم ئیشە. بازاڕێک هەبوو پێیان ئەوت بازاڕی مرێدی، وردە وردە فەرشم ئەهێنا و لای خۆمان ئەمفرۆشتەوە، تا وام لێ هات شارەزاییەکی زۆر باشم لە فەرشدا پەیدا کرد، ئیستا زۆربەی فەرشەکانی جیهان ئەناسمەوە، لە ڕووی باشی و خراپییانەوە.”