Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 65

June 1, 2020

“من ئێستا هاتوومەتە دەرەوە، زۆر زۆر زۆر دڵم خۆشە، ئەمەوێت نان بدەم بە ماسییەکان و بچم یاری بکەم، ئینجا نان بخۆین و بڕۆینەوە ماڵەوە، ئینجا زۆر زۆر حەزم لە دەرەوەیە، بە هۆی کەرەنتینە بێتاقەت بووم لە ماڵەوە، لە ماڵەوەش نە کارەبا هەیە تۆزێ پلەیستەیشن بکەم نە ئایپادیش شەحن وەردەگرێ، زۆر زۆر بێتاقەتم، حەزئەکەم بچمە دەرەوە شتی خۆش ببینم.”