Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 66

June 2, 2020

“سەرچنار بۆ زۆرێکی وەک من پڕیەتی لە یادگاری، گەنجێتیمان لە چەند شوێنێکی شاردا بەسەر ئەبرد، سەرچنار یەکێک بوو لەو شوێنانە. هەر بۆیە ئیستاش لە خەیاڵماندا دەرناچێت، بۆ من خۆشییەک و جوانییەکی تایبەتی هەیە، ئەمڕۆش بە خۆشی کاکە میکالی کوڕم کە تەمەنی بوو بە یەک ساڵ بڕیارم دا بێینە سەرچنار و یادی لەدایکبوونی کوڕەکەم لە سەرچنار بکەینەوە. ئاهەنگێکی بچووک و خۆش دروست بکەین بۆی. بیرمە جارێکیان منداڵەکانم هێنا بۆ ئێرە و لە ڕێگا کۆمەڵێک میوەمان کڕی، چووم میوەکانم هەر بەو ئاوە بۆ شۆردنەوە، بەس نەمزانی ئاوەکە ئەوندە پاک نییە، نەگەشتینە ماڵەوە هەمومان گێژ ببووین و توشی ڕشانەوە بووین.”