Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 67

June 3, 2020

“وا دەبێ بە 2 ساڵ ئیشەکەی من دانیشتنە لەسەر ئەم کورسییە و بڕینی بلیت بۆ ئە کەسانەی سەردانی ئەم سەیرانگەیە دەکەن، وا هەست مەکە ئیشەکەم زۆر خۆش و ئاسانە، هەموو ڕۆژەکانم وەک یەکە و دووبارەیە، زۆر هەست بە مەلەلی ئەکەم لێرە، بەڵام مەجبووریشم بیکەم، زۆر کەس هەیە کە دێتە ئێرە پارەکەت بۆ فڕێ ئەدا و هەندێ کات بلیتەکەت هەر لێ وەرناگرێت، هەست بەوە ناکات من تەنیا کارمەندێکم، وا ئەزانێ پارەی چوونەژوورەوەکەی ئەچێتە گیرفانی منەوە.”