Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 08

June 4, 2020

“دۆستێکم فرۆشگەی کامێرای هەبوو، کامێرایەکم لێ کڕی و بووم بە وێنەگر. ساڵی 1997 نزیک بە 20 وێنەگر لێرە وێنەمان دەگرت و ڕکابەری یەک بووین کە کێ کاری جوانترە و کێ موشتەری زۆرتر دێ بۆ لای. گەرمەی بازاڕ بوو و خەڵک هەموی پێی خۆش بوو لە زرێبار وێنەیەک بگرێت، لە ڕۆژێکدا هەر وێنەگرێک زیاتر لە 200 وێنەمان دەگرت و خێرا ئەڵقەفیلمەکەمان دەناردە نێو شار و لە تاقیگەیەک بە قەبارەی 10 بە 15 سم چاپمان دەکرد، ئیشوکار باش بوو. ساڵی پاریش هەر باش بوو، خەڵکی شارانی تر ئەم جلە کوردیانەی کە دامان ناون لە بەر دەکەن و وێنەیەکی کوردانە بە یادگاری دەبەنەوە لەگەڵ خۆیان، بەڵام ئەمساڵ بە هۆی کۆرۆنا و بارودۆخی ئابووری، گەشتیار نییە و کار زۆر کزە. بە درێژایی ئەم ساڵەنە، بەرەبەرە وێنەگرەکان دەستیان لە کار کشاندەوە و ئێستا لە زرێبار جگە لە من وێنەگری لێ نەماوە و منیش پێم خۆشە وازی لێ بێنم.”