Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 09

June 5, 2020

“هەر چەند شێتی ئەمڕۆ ناوێکی تازەیە بۆ عەشق، بەڵام بە لای منەوە ئەم شێتییە هەمان عەشقە، خۆشترین شتە. لام وایە عەشق تەنها هۆکارێکە کە ژیانی منی خۆش کردووە و ژیانم هەر وا تازەیە و بەسەرناچێ، بە تەواوی مەینەتییەکان و ئێشەکانی عەشقەوە، بە تەواوی دژواریی عاشقبوونەوە، پێم وەک ئاوڕێکە کە ڕووناکت دەکاتەوە و دەتسووتێنێ. مامۆستا بێسارانی وتەنی: وێنەی پەروانە پڕ مەیل و وەفا/ پەڕەی وەسڵ دۆس بکێشە جەفا/ وێت دە بە ئاویر وێنە و پەروانان/با ج تایفەی مەجنوونت نامان. چۆن سەیری خۆشەویستەکەم کردووە، واش سەیری دونیام کردووە، بۆیە ژیان لای من وەک مانەوە لای یارە و سات بە ساتی بۆم، خۆشە. دیارە خوشەویستی کەسێکی تایبەت ئەم ڕوانگەیەی تێدا دروست کردووم.”