Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 05

June 7, 2020

“زۆر کەس دەڵێن پارە بەختەوەری ناهێنێت، بەڵام من پێم وا نییە. پارەت هەبێ هەموو شتێک هیی تۆیە. هەر چیت بوێت دەیکڕی. حەزت لە کێیە دەیهێنی… دوێنی لە تاران بوومەلەرزە هاتووە، ئەوەی ماڵەکەی قایمتر بووە، کەمتر ترساوە. ئەوەیتر لە ترسا ماڵەکەی بەجێ هێشتووە، ئەگەر سەیارەیەکی باشی هەبووبێت و شەو تێیدا نووستبێ، کەمتر فشاری لە سەر بووە، ئەمانە هەمووی پارە دەیکات. بۆ ماوەی پێنج ساڵ کرێکاریم کرد تا توانیم سەیارەیەکی داشقە بکڕم و ئێستاش پێنج ساڵە لەگەڵ باوکم باخێکی گێلاسمان داناوە، تا ئێستا قازانجمان لێ نەکردووە. بەتەمای ئەوەم ئەم گێلاسانەی ئەم ساڵ بگەن و پشت بە خوا پایز ژن بێنم.”