Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 70

June 9, 2020

“پێش ئەوەی حکومەتی هەرێم بڕیاری ناردنەدەرەوی نەوت بدات، من لە ناو بازاڕ جگەرەم ئەفرۆشت و پارەیەکی زۆرم خستبووە ناو ئیشەکەمەوە، بەڵام هەر بە بڵاوکردنەوی هەواڵی ناردنی نەوتەکە، بازاڕ بە شێوەیەکی زۆر خێرا شکا و منیش زەرەرێکی زۆرم لێكەوت لەو کاتەدا، 13000 دیناری ئەو سەردەمە زەرەرم کرد، زۆر زۆر بوو بۆ ئەو کاتە، پارەم هیچ پێنەما، پاشان لە بێ پارەییدا وازم لەوە هێنا، دەستم کرد بە سەماوەر و زۆپا چاککردن، تا ئیستاش نەمتوانیوە قەرەبووی ئەو زەرەرە بکەمەوە، بەڵام قەد ئەو هەستەم لای خۆم دروست نەکردووە بێتاقەت بم، ئیتر ئەوە ژیانە… بەردەوام دڵم خۆشە.”