Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 10

June 10, 2020

“پانزەساڵان بووم ژنیان بۆ هێنام. تاقەکوڕی ماڵەوە بووم و پێیان باش بوو زوو سەروسامان بگرم. زۆرم پێ خوش بوو کە ژن دێنم. بنەماڵەی خێزانم دراوسێی ماڵی باپیرم بوون و بە کچێکی باشیان زانی کە بۆم بێنن. ئێستا تەمەنم بیستوهەشت ساڵە و چوار کچم هەیە. گەورەکەیان پۆلی حەوتی مامناوەندییە. چکۆلەکەیان دووساڵانە. وەک چوار پەری سەیریان ئەکەم. ڕاستییەکەی، بیرەوەرییەکی ڕوونم لە چۆنیەتی سەردمی هاوسەرگیریم نییە، بەس جاروبار سەیری فیلمی شاییەکە دەکەین و قاقا پێ دەکەنین، وەک بیرەوەرییەکی خۆشە لامان. لە ڕاستیدا من پیشەگەرم. ئیش بۆ سەیارەی بچووک دەکەم. کاتێ لە جەوی کار وەڕەز ئەبم، کارەکان بە شاگردەکانم دەسپێرم و پەنا دەبەمە بەر ئەم باخە بچکۆلەیە. چاوم لەوە نییە چی تێدا بکێڵم، زیاتر ئەوەی کە ئاسوودەییم پێ دەدا، لام گرنگە.”