Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 71

June 13, 2020

“لە ساڵانی 88 بۆ 89 تەکسیم پێ بوو، بەڵام کۆڕەوەکە هات بە سەرا و من تەکسییەکەم فرۆشت. کاتێک گەڕاینەوە شار نەمتوانی تەکسییەکە بکڕمەوە. لە ساڵی 1996 ئەم دوکانەم دانا، ئەو کاتە جلی کۆنە و شتی ماڵانمان دەکڕی و دەمانفرۆشتەوە، وردە وردە خۆمان قوماشمان دەکڕی و خۆشمان جلوبەرگمان لێ دروست دەکرد و بە حازری دەمانفرۆشتەوە. لەو ساڵەوە من هەر لەم گوزەرە ئیش دەکەم. ڕۆژانە کە دێمە سەر کارەکەم، تەنیا خەیاڵم لای یەک شتە، ئەویش دابینکردنی کرێی خانووەکەمە پێش ئەوەی بگاتە سەری مانگ، لەبەر ئەوەی کرێچیم… لەگەڵ ئەوەشدا ئیشیش نییە.”