Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 75

June 17, 2020

“کوڕێکم هەیە لە پارکی هەواری شار منداڵ فێری سکێتبۆرد ئەکات و هەندێک ڕۆژیش کە زۆر گەرمە ماتۆڕێک بەکار دەهێنێت بۆ هاتوچۆکردن. دوو کووڵ-بۆکسم بۆ کڕی، ئاوی سارد و شەربەت ئەفرۆشێت، هەستم ئەکرد دڵی زۆر بە ئیشەکەی خۆشە، منیش زۆرم پێ خۆش بوو، ڕۆژێکیان کاتی گەڕانەوەی لە ئیش پەیوەندی پێوە کردم و وتی، ‘باوکە وا ئەگەمە ماڵەوە’، دوای نیو کاتژمێر هەر دەنگی نەبوو تێلم بۆ کرد، داخرابوو! زانیم شتێک بووە، هاوڕێیەکی تێلی بۆ کردم وتی کوڕەکەت سەیارە لێی داوە و وا لە نەخۆشخانەیە، یەکسەر چووم بۆ نەخۆشخانەکە، بینیم کوڕەکەم بێهۆشە و هەموو گیانی لە گەچدایە. من ناڵێم ئەو دیمەنە چەند بە ئازارە، لەبەر ئەوەی قورسە هەموو کەس هەستی پێ بکات. ئەم چەند ڕۆژە هەموو خەیاڵم لای ئەوەیە کوڕەکەم ببینم لەسەر پێی خۆی، وەک جاران.”