Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 11

June 18, 2020

“لەمێژە ئاواتم ئەوە بوو ئەو کاتە بگات کە وێنەیەکم لە سەر ڕووبەرگی گۆڤارێک یان ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگ لە چاپ بدرێ و بەو هۆیەوە ببم بە شانازی بۆ بنەماڵەکەم. ناوم نەسرین مەشهووریە لە بنەماڵەیەکی مامناوەندیدا لە دایک بووم. باوکم خەیاتی قاتدرووین بوو و دایکیشم کابانی ماڵ بوو. بابم هەوڵی دەدا منداڵەکانی خوێنەوار بن، بە تایبەت شانازی دەکرد کچەکانی خوێندەوارییان ببێ و هانی دەداین وەک براکانمان دەوری کارامان ببێ لە کۆمەڵگادا. سەرەڕای ئەوە کە قوتابییەکی زیرەک بووم، بە هۆی ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979 زایینی و زرووفی ئەو کاتەی وڵات، زانکۆکان بۆ ماوەی چوارساڵ داخران و نەکرا بڕۆمە زانکۆ. بڕیارم دا کۆڵ نەدەم و دەستی ئاواتەکانم بەرنەدەم. ئێستا چوار کتێبی ڕۆمان و چەندین چیرۆکی منداڵانم بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی لە چاپ داوە و چەند کتێبی ترم هێشتا مەجالی چاپی بۆ نەڕەخساوە، لەوانە کتێبی «سەقز: پەنجا ساڵ منداڵی» کە لەگەڵ کۆمەڵێک وێنەی ئەرشیفیدا ئامادەی چاپە.”