Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 12

June 19, 2020

“پێم وایە بەهرەیەک لە مندا هەیە بۆ ئەوەی ببم بە یاریزانێکی باش. ئێستا لە فێرگەیەکی ڕاهێنانی تۆپیپێدا خەریکی ڕاهێنانم. بڕیار وا بوو لە ئەکادیمیای بەناوبانگی ‘کیا’ لە ژێر چاودێریی ‘مەهدی مەهدەوی کیا’، یاریزانی پێشوو هەڵبژاردەی ئێران و یانەی هامبۆرگی ئەڵمانی، تاقیکردنەوەیەکم هەبێت بۆ ئەوەی ئەگەر ئاستێکی باش بنوێنم ئیتر لەو ئەکادیمیایە درێژە بە ڕاهێنان بدەم. ئەمە هەلێکی باش بوو بۆ من، کەچی کۆرۆنا لێی تێک دام و بۆ ماویەکی نادیار دواخرا. پێشتر هاندەری یانەی بەرشەلۆنە بووم و ئێستا بایرن میونخم خۆش دەوێ، بەڵام سەرسامی یاریکردنی تۆنی کروزم لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، یاریزانێکی بەتوانا و زۆر باشە و لەو شوێنەدا یاری دەکات کە من پێم خۆشە.”