Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 07

June 26, 2020

“برووسکەی خەیاڵی من تەنیا وشەیەک دەیدرەوشێنێتەوە! گا بۆنی سوێری ئاو ئەمخاتە بەلەمێکەوە کە هەست دەکەم لەژێر پێمدا شانەوشان دەکات. لە ئەقیانووسێکی بێ سەروبندا بە شێوازێکی سحراوی ڕەهام، پارێزراو لە سندوقێکی داریندا. ژیانی من ئاوا دەستی پێ کرد، کچێکی هێور بە مێشکێکی پڕ لە ئاوات، ئاواتێکی زۆر گەورە. تا گەورەتر بووم خوولیاکانم دوورتر کەوتنەوە. لە زانکۆی هونەرە جوانەکان لە بەشی وێنەکێشی دەوامم کرد بەڵکو مێکشی نائارامم ئوقرە بگرێت. وێنەم دەکێشا، بەڵام جەبری ژیان ئەوەشی لێ کردم و لێی دوور کەوتمەوە، دوورتر و دوورتر… بووم بە 40 ساڵ. مروڤێکی 40 ساڵە کە ئێستاش ئاواتەکانی منداڵی لە خەونەکانیدا دەبینێت. دەستم کردووەتەوە بە وێنەکێشان. هونەر ڕۆحێکی بریندار ساڕێژ دەکات و جوانییەکانی دەروونی مرۆڤ دەردەخات. لە گەڵمدا بن بۆ یەکەمین پێشانگەم، ئەگەر ژیان دەرفەت بدات.”