Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 14

June 28, 2020

“باسی 30 ساڵ پێش ئێستا دەکەم، لە ستۆدیۆ کامێرایەکمان هەبوو بە ناوی ‘Canon AV-1’. ئەم کامێرایە تەنیا یەک سورعەی شەتری هەبوو ئەویش 60 بوو. بەو وەزعەشەوە تەنانەت لایت میەتەرەکەشی ئیشی نەدەکرد، بەڵام وا پێی ڕاهاتبووم زۆربەی وێنەکانم باش دەردەچوون. لە سەرەتادا، یەکەم جار وێنەی شایی ژن و پیاوێکم گرت، پاش بیست ساڵ کوڕی ئەم ژن و پیاوە ژنی هێنا و وێنەی شایی ئەویشم گرت و منداڵی ئەمانیش کە ڕۆیشتە خوێندنگە هێنایان و وێنەی ئەویشم گرت. وەک وێنەگرێک زۆر بابەتی باشم لە دەست داوە و وێنەم نەگرتووە، بابەتی باش وەک کچێکی جوان وایە کە حەزت لێ بێ و داوای نەکەی. ئەمڕۆ و سبەی ئەبێت بە دەزگیرانی کەسێکی تر و چیتر دەستی تۆی پێ ناگا. ئەگەر بابەتێکت پێ باش بوو ئەبێ دەستاودەست نەکەیت و وێنەی بگری، ئەگەریش زۆر سەرکەوتوو نەبووی، لانی کەم ئەوەیە ئەزموونێکت کردووە.”