Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 15

June 29, 2020

“2 ساڵ پێش ئێستا دەستم بە ژەنینی ئامێری گیتار کرد، لە سەرەتاوە گیتاری کلاسیکم دەژەنی، نازانم چاکم کردووە یان خراپ، بەڵام ڕووم کردە گیتاری ئەلیکتریک و شێوازی ‘مێتاڵم’ هەڵبژارد. تووڕەیی ودوودڵیەک لە مندا هەیە، هاوکات ژەنین بە شێوازی مێتاڵ گرژییەکی تێدایە، وا هەست دەکەم بە ژەنینی ئەو شێوازە لە گیتار، بەشێک لەم تووڕەییەم ساڕێژ دەبێ و هێور دەبمەوە. خولیام ئەوەیە لە داهاتوودا لە گەل هاوڕێکانمدا گرووپێک دروست بکەم کە ناوبانگی بگاتە هەموو لایەک.”