Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 81

June 30, 2020

“لە دوای تەواوکردنی کۆلێژی هونەر، یەکەم کارم دەست پێکرد، بە تەنگەژەی زۆردا تێپەڕیم، زۆربەی ئەوانەی لە دەوروبەرم بوون پێیان وا بوو توانام نییە و کۆڵ دەدەم، بەڵام من نەوەستام و بەردەوام بووم، چونکە ئامانجم ڕوون بوو. ئێستا خاوەنی پڕۆژەی سەربەخۆی خۆمم بە ناوی پڕۆژەی ‘وێنە جووڵاوەکانی میسۆپۆتامیا’، پڕۆژەیەکی درێژخایەنە و بەشی یەکەمی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام دەبێت کە تێیدا کار لەسەر کلتووری کوردی، بە تایبەت شێوازی تەلارسازی و جلوبەرگ و خشڵ و خواردن و سەما و گۆرانی و چیرۆکی نەنووسراوە دەکەین. کارکردنمان لە چوارچێوەی جوگرافیای ئەو ناوچەیە دەبێت کە پێی دەوترێت کوردستانی گەورە و هەر لە کۆنەوە چەندین نەتەوە و ئایین و زمانی جیاواز تێیدا ژیاوە، بۆیە گرنگە کۆکراوەیەکی کەلتووریمان هەبێت بۆ ڕێگریکردن لە لەناوچوون و زانیاری بە ئاسانی بەردەست بێت بۆ هەموو ئەو دامودەزگا و کەسانەی پێویستیان پێیەتی.”