Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 16

July 7, 2020

“کاتێک لەگەڵ ماڵەوە لە باکووری ئێران دەژیاین، ژێر هەورەبانەکە لێوان لێو بوو لە کتێبەکانی دایکم و بابم. بابم هۆگری ئەدەبی کوردی و چالاکی پەرە پێدانی ئەو زمانە بوو، دایکیشم سەرەڕای پەروەدەکردنی سێ منداڵەکەی خۆینەرێکی باش بوو. کاتێ دایکم بەمن دووگیان دەبێ، ڕۆمانی (کلیدر)ی مەحموودی دەوڵەت ئابادی دەخۆێنێتەوە، بۆیە لە ژێر کاریگەری یەکێ لە کارەکتەرەکانی ئەو ڕۆمانە پێیخۆشدەبێت ناوم بنێت (ماڕاڵ)، بەڵام بابم پێشنیاری ناوی (ژینا) دەکات و ئەو ناوەم لە سەر دەنێن. کاتێ بەماڵەوە گەڕاینەوە بۆ پارێزگای کوردستان، وەک چالاکوانێکی مەدەنی و رۆژنامەوانی دەرکەوتم، دوایش کتێب فرۆشی ژیرام بنیاد کرد و پێم وا بوو پیشەیەکی دڵخواز و لەبارە بۆمن. ئەگەر پێتوابێت کە لە خراپترین قۆناغێکی مێژوودا دەژیت، ئەوا بە چاو خشاندنێک بەسەر دێڕەکانی ئەم کتێبانەدا دەزانی زۆر کاتی مێژوویی هەبووە کە گەلێک خراپتر و دژوارتر بووە لە ئێستا. کتێب پێت دەخاتە سەر عەرزی واقع و هاوسەنگیەک بە بیرکردنەوەت دەدات، هەروەها کتێب فرۆشی جەوێکی ئازاد و هەمەڕەنگە، بێ لەبەرچاوگرتنی ڕەگەز و نیشتمان ڕای جیاواز لای یەکتر کۆتدەکاتەوە و تۆ سەربەستیت لە هەڵبژاردن.”