Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 82

July 10, 2020

“جیلی ئێمە سەردەمێکی خۆشی بەڕێنەکرد، بەردەوام ڕاکردن، خۆشاردنەوەو ترس. هەموو رۆژێک ئەگەری زیندانیکردن و لەسێدارەدانمان هەبوو، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکمدا لەناو شاردا کاری تەنزیمیمان دەکرد، بەڵام ئێستا زۆربەیان لە ژیاندا نەماون وهەندێکیان شەهید بوون، من ئەو سەردەمە سەر بە حیزبی پاسۆک بووم، گرنگ نەبوو سەر بە چ لایەنێکیت، گرنگ ئەوە بوو لە پێناو کورددا چالاکیت هەبێت دژ بە حکومەتی بەعسی ئەو کاتە. لە دوای ماوەیەکی زۆر وازم لە چالاکی حیزبی هێنا و خۆم سەرقاڵکرد بە ژیانی تایبەتی خۆمەوە، هەرچەندە لە ئێستادا زۆر شت هەیە کە چیتر گرنگ نییە بۆم، تاکە شت کە خەیاڵم لای بێت تەواو کردنی خوێندنی منداڵەکانمە بە سەرکەوتویی و ببینم داهاتوویەکی باشیان هەیە.”