Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - North 0

July 13, 2020

“هەرکەس ئەمبینێت ڕاستەوخۆ سەرنجی دەچێتە سەرچاوم، زیاتر هۆکارەکەی ئەوەیە پێستم زۆر ئەسمەرە. خۆم خەڵکی خانەقینم، بەڵام چەند ساڵێکی زۆرە هاتوومەتە ئێرە و لەم چایخانەیە لەگەڵ هاوبەشەکەم کارەکەم. رۆژانە گەشتیار ڕوودەکەنە چایخانەکە، زۆر ئەپرسن چاوم عەدەسەیە یاخود سروشتییە، ڕۆژێکیان ژنێک هات هەمان پرسیاری لێکردم، پاش ماوەیەک گەڕایەوە و وتی لە سلێمانی زۆر گەڕاوم بۆ عەدەسەیەک لەو ڕەنگە بەڵام دەستم نەکەوتووە.”