Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 17

July 15, 2020

“وەرگیران لە زانکۆ ڕێگایەکی دژوارە و هەوڵدانی زۆری دەوێت. کچ و کوڕانی هاوتەمەنی من دەبێت بێوچان سەریان بەسەر چەندەها کتێبەوە بێت و لە زۆرێک میوانی و هاتوچۆ خۆیان بێبەش بکەن. تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ بۆ منی خوێندکار زۆر چارەنووسسازە. لێرە شێوازی چوونە زانکۆ تایبەتمەندی خۆی هەیە، بۆیە جگە لەوەی هەوڵێکی باش بدەم و ئامادەکاری زیاتر بکەم، ڕێگایەکی تر شک نابەم. بوونی ئامانجێکی ڕوون یارمەتیداوم کە زیاتر تێبکۆشم، هەرچەند زۆر بەربەستیش لە ڕێگامدا بێت بەڵام هەوڵ ئەدەم بە پلە باڵاکانی خۆێندن بگەم.”