Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 18

July 18, 2020

“یەکێک لەو گرفتانەی کە لە ژیانمدا هەبووە، ترس بووە! ترس لەو کاتانەی لە دەستم داوە و ئەو شتانەی کە دەبوو بمکردنایە. کاتێک بیر لە ڕابردووم دەکەمەوە، سەیردەکەم زۆربەی ئەو شتانەی لێیان ترساوم ڕوویان نەداوە و ئەو ترسانه تەنیا کاتەکانی لێ سەندووم و مەجالی نەداوم ژیانێکی ئاسوودە بژیم. پێم وایە زۆرێک لە مەترسییەکان ڕوونادات، بڕێک شت لە دەستی ئێمەدا نیە. تۆ دەبێ کاری خۆت بکەیت و چیت لە دەستدێ بیکەت، ئەوی تری بدەیتە دەست قەدەر و چاوەڕێ بکەیت بزانیت چی ڕوو دەدات. ئێستا من لە داهاتووی خۆمدام و ترسەکانم هیچی وەهایان پێنەدام کە ئێستا بە کەڵکم بێت، تەنیا وایان کردووە بە زۆر شت نەگەم. ئەمەش ڕاستییەکە کە بڕێک کار لای تۆ ئاسانە و لای خەڵک دژوارە و بڕێک شت لای تۆ دژوارە بۆ کەسێکی تر ئاسانە. ئەمە ژیانە باشتر وایە لە بیرۆکەکانت نەترسیت.”