Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 86

July 19, 2020

خێزانم هێزی دڵە، ئەوە چەند ساڵە پێکەوەین، ئێوە نازانن ئەمە چیە و چ زەحمەتیەکی ژیانی لەگەڵمدا کێشاوە، کاتێک هاوسەرگیریمان کرد تەمەنی تەنها سیازدە ساڵان بوو. من تاقانە بووم، باوکم نەخۆش بوو لەگەڵ مندا دەژیا، عیسمەت خزمەتێکی زۆر جوانی کرد تەنانەت ڕیشیشی بۆ ئەتاشی. ئێستاش منداڵەکان هەموویان گەورەبوون، هەریەکەو خەریکی ژیانی خۆیەتی و ئێمەش تەنها ماوینەتەوە و پێکەوە سەرقاڵی کاری باخداریین.

زۆر تاڵاوی بەعسمان چەشت، چەن ساڵ عەسکەریم کرد، دوای ئەوە شەڕی ئێران و عێراق ڕوویدا، من لە کەرکووک بووم، پێیان وتین کاکە بڕۆن فیرار بکەن چونکە بارودۆخ زۆر خراپە ئەوەی بگەڕێتەوە بە سەلامەت دەرناچێت، بۆیە منیش فیرارم کرد و ئەتوانم بڵێم تا ئێستاش هەر فیرارم.