Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 88

July 22, 2020

“مەمنوونی خەڵکی شاری پێنجوێنین، کاتێک کە هاتینە ناو سنووری هەرێمەوە هاتن بە هانامانەوە و ئاویان بۆ هێناین و ئەوانەشی ماندووی ڕێگا بووین گواستیانینەوە. لەسەر مەرز تەقەمان لێکرا، بەڵام ئەوە ئێمەی ڕانەگرت بۆ هاتنمان بۆ پرسەی شێخی گەورەمان و بەیعەتدان بە جێنشینی شێخمان. سی و یەک ساڵ تەمەنمە، ماوەی بیست ساڵە بەیعەتمداوە بە شێخی گەورەمان، جگە لە شار و گوندەکانی دیکەی رۆژهەڵات، تەنها لە شاری سنە چواردە تەکیەمان هەیە و سێشەممان و جومعان لێیان کۆدەبینەوە.”