Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 19

July 23, 2020

“هەڵسوکەوت و بیروباوەڕی مرۆڤەکان خۆیانە کە وا دەکات دڵخۆشبن، هەربۆیە ئەرکی ئێمەیە ئەم ڕێی شادمانییە وەک میرات بدەینە نەوەی داهاتوو، فێری پێکەنینیان بکەین و پێیان بڵێین کە کاتی خەمۆکی نیە. بە بڕوای من هەموو مرۆڤێک شایەنی ئەوەیە دڵخۆشبێت و ڕەوا نیە کەس خەمبار بێت، پێویستە تاکو لە ژیاندایت ئەوەندە کات و ساتی خۆشیت بۆخۆت دروستکردبێت کە هەرکات خەیاڵت کردەوە، تەنها ساتە خۆشەکانت لەبیربێت. ئەگەر زەماوەندێک بێت یاخود بۆنەیەکی لەدایک بوون یان هەر بۆنەیەکی دیکە، ئەمانە وەک بیرەوەری جوان دەچنە زەینی تۆوە. پێشتر ئینستاگرام ڕێگەیەک بوو بۆ کات بەسەربردن، بەڵام ئێستا بۆتە بەشێک لە ژیانم، لە ڕێگەی ئینستاگرامەوە دەتوانم ساتە خۆشەکانم پیشانی کەسانی دیکە بدەم و کەمێک دڵخۆشیان بکەم.”