Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 89

July 26, 2020

“شتێک هەیە، ئەگەر لەم وڵاتەدا بژیت پێویستە گوێ بە زۆر شت نەدەیت بۆ ئەوەی هەموو ژیانت بە بێزاری بەسەرنەبەیت. لێرە هەموو شتێک بە دڵی تۆ ناڕوات، ئەوەی هەتە ژیانی پێبەڕێبکە و شوکرانەبژێری خوابە. کێ ئاگای لە دڵی کێیە؟ ماوەیەکی زۆرە لەم گوزەرەدا خۆم مەژغوڵ کردووە و خەریكی کارێکی بچووکم و هەربەشی ئەوەندەیە کە پێی بژیم.”