Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 20

July 27, 2020

” بۆ ئەوەی لە وانەی ڕاستەقینەی ژیان تێبگەم، بە لەدایک بوون و مردنی بێشوماردا تێپەڕیوم. واتێگەشتووم کە هەر مرۆڤێک هەڵگری پەیام و ئەرکێکی تایبەت بە خۆیەتی و بۆ مەبەستێکی دیاریکراو هاتۆتە دنیاوە. لام وایە ئەرکی من لەم دونیایەدا میهرەبانیە. بەڵێنم داوە کە هەموو ساتەکانی ژیانم هەوڵ بدەم بۆ یارمەتیدان و بزە خستنە سەرلێوی دەوروبەرم، تاکو بتوانم ئومێدیان پێببەخشم. ئەم بەڵێنەش ئەرکی منی گران کردووە. کاتێک دونیا لەلام جوانە، کە منداڵەکان لە ئاشتیدا دەژین، دایکان و باوکان لە باوەربەخۆبوون و ژیانێکی هێمندان و هەمووان دڵخۆشن.”