Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 90

July 28, 2020

“ساڵانە لە دوو وەرزدا زۆرترین گەشتیار ڕوو لەم ناوچەیە دەکەن، ئەویش وەرزەکانی بەهار و هاوینن. هەرچەندە ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو گەشتیار ڕووی لە کەمی کردووە، بەتایبەت ئەم ماوەیە بەهۆی بڵاوبوونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خەڵکی لە ترسی نەخۆشیەکە زۆر کەم دێن بۆ گەشتکردن. لێرە کۆمەڵێک بەلەمەوانین، خۆم نزیکەی ٢ ساڵە خەریکی ئەم کارەم. جێگەی زۆر جوان هەیە لە دەریاچەکەدا کە خەڵک بە بەلەم نەبێت ناتوانێت سەردانیان بکات، بۆیە گەشتیاران زۆر داوای ئەو جێگانە دەکەن، لەوانە: سەدەکەی دوکان، تەنگی بوک و زاوا، نێوانی شاخەکان و دیوی تۆربۆشمان هەیە کە تێیدا پیاسە بە گەشتیارەکان دەکەین. هەندێک جار کە گەشتیار دەبەینە ئەو جێگایانە و یەکەم جاریانە سەردانی بکەن، بە دەمووچاویاندا دیارە چەندە دڵخۆشن، ئەوەش چێژێکی خۆی هەیە، لەو کاتەدا هەستدەکەم من خاوەنی ئەو جێگایانەم.”