Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 93

August 4, 2020

“پازدە ساڵە خەریکی خوێندنەوەم، خەڵکی ئالودەی مادەی هۆشبەرە من ئالودەی خوێندنەوەم. لەنیوە شەودا خەڵک لە شیرینی خەودایە، من تێکەڵی دەقەکانی ناو کتێب دەبم، بە شێوەیەک لە هەندێک حاڵەتدا وا هەستدەکەم کارەکتەری ناو کتێبەکەم. کتێب هەبووە پێیڕانەگەیشتووم بیخوێنمەوە لە بەر بێکاتی، لەبەر چاوم وا وێنا بووە کە پارچە پارچەی بکەم و وەک خواردنێک بیخۆم. بۆ کتێبە باش و دەگمەنەکان ئامادەیی ئەوەم تێدابووە چەندین شاری بۆ ببڕم. سیستمە تۆتالیتارەکان و فاشیزمەکان هەموو شتێک دەدزن، بەڵام من بۆ بەدەسهێنانی مەعریفە و خۆ بنیادنان کردوومە و کتێبم دزیوە”.