Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - North 06

August 6, 2020

“پێنج ساڵە من سەرقاڵی تەزبیح دروستکردنم، بە هاوکاری هاوڕێیەکم دەستم بەم کارە کرد. ماوەی دوو ساڵی سەرەتا لەلای وەستایەک کارم دەکرد، دواتر ئەم جێگایەم بۆخۆم کردەوە. کاتێک دەستم بەم کارە کرد، پیاوان پێیان دەوتم تۆ ژنی و ئەم کارەش بۆ ژنان زەحمەتە، ئەم کارە کاری پیاوانە. من پێموتن کە خۆم ئارەزووی دەکەم و دەتوانم بیکەم. دواتر وتم من چیم لەوانی دیکە کەمترە کە دەتوانن ئەم کارە بکەن؟ بۆیە منیش دەتوانم بیکەم. ئێستا دەتوانم لە ماوەی ڕۆژێکدا سێ بۆ چوار تەسبیح دروستبکەم، بەڵام کاتێک کەلوپەلەکان کۆن بن یاخود تێکچووبن، بۆ چاککردنی کاتێکی زۆری پێویستە. ئەو پارچانەی کە کۆنن و دەیانهۆنمەوە هەندێک جار سێ ڕۆژێکی دەوێت. ئێستا لە تورکیادا چوار ژن هەن کە تەسبیح دروستدەکەن، یەکێک لەو چوار ژنە منم”.