Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 95

August 6, 2020

“یەکەم ڕۆژ کە دەستم بەم کارە کرد ترسێکی زۆر سەیر لە دڵما بوو، چونکە ئێمە لەگەڵ دوژمنێکی نادیاردا کاردەکەین، بۆیە دەبێت بەردەوام زۆر بە وریایی و وردییەکی زۆرەوە کارەکان بکەین و بچووکترین هەڵە ژیانی خۆت دەبەخشیت. ساڵی ٢٠٠٩بوو، سەرەتای دەستپێکردنم بوو لە دابەشکردنی کارەبا لە سیانەی شەهید دەوامم دەکرد، ئەو ڕۆژە کارێکمان هەبوو لە گەڕەکی کارێزە وشک، چاکردنەوەی محاویلەیەک بوو لەو گەڕەکە. ئەو ڕۆژە یەکێک لە هاوەڵەکانم کە ناوی تەها بوو لەسەر محاویلەکە کارەبا گرتی و شەهید بوو. هەرگیز ناتوانم ئەو ڕۆژە لە یادبکەم. بەڵام بە تێپەڕبوونی کات لەگەڵ ئیشەکەم ڕاهاتم و ئێستا کارەکەی خۆمم زۆر خۆشدەوێت”.