Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - West 06

August 7, 2020

“یەکەم ژن بووم دوای تەواو کردنی خوێندنەکەم دوکانی چاویلکەسازیم لە شاری قامیشلۆ کردەوە، هیچ ژنێک نەبوو لەم بوارەدا کار بکات، بۆیە بە پێویستم زانی من دەستپێشخەربم. سەرەتا کە دەستم پێکرد، کۆمەڵێک بەربەستی زۆر هاتنە سەر ڕێگەم. لەوانە، سەرەتای دروستبوونی قەیران بوو لە سوریا، بە جۆرێک ئەو شتومەکانەی کە لە دیمەشقی پایتەختەوە دەهاتن یان زۆر دوادەکەوتن، یاخود لە لایەن چەکدارەکانەوە دەدزران. توانیومە یارمەتی زۆر کەس بدەم جگە لە دایکم، دایکم لە پڕێکدا چاوەکانی لەدەستدا و تا ئێستا نەمتوانیوە هیچی بۆ بکەم و چارەسەری نەبووە.. وا نزیکەی بۆ چوار ساڵ دەچێت کە بە تەواوی نابینایە. ئەوەی لە دەستمدێت تەنها خزمەتکردنیەتی و لە هەمانکاتیشدا کارکردنەکەمە، زۆر حەسرەت دەکێشم کە ناتوانم هیچی بۆ بکەم”.