Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 96

August 7, 2020

“تەمەنم ٢٢ ساڵە، لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووم تا بچمە سلێمانی بۆ بەخاکسپاردنی شێخی گەورەمان، سەرەتا لە بەرنامەماندا نەبوو بێین، بەڵام کوڕەکەی شێخ ئاگاداری کردینەوە و ووتی: دەروێشەکانی باوکم با هەموویان بێن و لەهیچ نەترسن، ئیشەڵا هیچ ڕوونادات. کاتێک هاتینە سەرسنووری مەرزی باشماخ، لە دیوی ئێران ڕێگریان لێکردین و پاسدارانی ئێران تەقەیان لێکردین، من و چەند کەسێکی دیکە بریندار بووین، بەڵام سوپاس بۆ خوا برینەکەی من سوکە. لە سنوری هەرێمیش ویستیان ڕێگریمان لێبکەن، بەڵام دواتر زۆر یارمەتیدەر بوون”.