Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 97

August 9, 2020

“تەمەنم 19 ساڵە، بە ئارەزوو و ویستی خۆم لەچک و نیقاب دەکەم. قسەی خەڵک و دەوروبەرم قەت نەبۆتە ڕێگر بۆم، چونکە ڕەزامەندی خوا لەلام لەهەموو شتێ گرنگترە. ڕاستە جلوبەرگم ڕەش و ئەستورە، ئەوەش ئەزانم لەهەموو کەس زیاتر هەست بە گەرما دەکەم، بەڵام بەشێوەیەک ئیمانم بەهێزە کە لەبەرخاتری دۆزەخ تەحەمولی گەرمای ئەم دنیایە دەکەم. وەک چۆن مرۆڤ ئازادە لەوەی چی دەپۆشێت، پێمخۆشە وەهاش ئەو ئازادیە لەمن زەوت نەکەن و جلوبەرگەکەم قبوڵبکەن. ئەوەی بۆمن جێی داخە ئەوەیە کە زۆربەی هەرە زۆری ئەو توانجانەی لێم دەدرێت لەلایەن ڕەگەزی خۆمەوەیە و ئافرەتن!”.