Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - North 07

August 9, 2020

“تەمەنم هەشتاوهەشت ساڵە، بە ئەسڵ خەڵکی شاری دەرسیمم. پەنجاوشەش ساڵ پێش ئێستا لە شەرناخ کارم دەکرد. لەو ڕۆژەوە هەر دیاریەکم پێبەخشرابێت پاراستوومە. کاتێک هاتمە ئامەد ژوورێکی ماڵەکەم تەرخانکرد بۆ ئەو دیاریانە، ئەم ژوورە بچکۆلەیە یادەوەری پەنجاوشەش ساڵ لەخۆدەگرێت. هەندێک لە دیارییەکان لە شارەکانی باکور و بەشەکانی دیکەی تورکیاوە بۆم هاتوون، هەندێکیان هاورێکانم بۆیان کڕیوم و هەندێکیشیان دەستکردی خۆیانە. زیاتر لە هەزار بۆ هەزار و پێنجسەد پارچە لێرە هەیە. هەندێکیان زۆر گرانبەهان و هەندێکیان هەرزانن، هەندێکیان ئەنتیکن و هەندێکیشیان نوێن. دەمەوێت دواتر منداڵەکانم و خێزانم پارێزگاری لەم شتانە بکەن و بیانهێڵنەوە، نامەوێت بە هیچ جۆرێک ئەم جێگایە بگۆڕم و دەمەوێت هەموو شتەکان وەک ئێستا لە جێگەی خۆیاندابن. بۆ ئەوەی هەرکات هەرکەسێک ئێرەی بینی ڕاستەوخۆ بڵێت ئەوە ماڵەکەی خاڵە کازمە”.