Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 99

August 10, 2020

“ماوەیەکی زۆر برا گەورەکەم ناساغ و نەخۆشبوو، هەمیشە دڵم لەلای بوو و چاوەڕێی ئەوە بووم ببینم وەک هەر کەسێکی ئاسایی بەردەوامی بە ژیانی خۆی دەدات، سوپاس بۆ خوا ئەو ڕۆژە هات و جگە لەوەی کە جەستەیەکی تەندروستی بۆ گەڕایەوە، بڕیاری ئەوەیدا کە ژیانی هاوسەرگیری بۆخۆی دروست بکات و ڕابردوو لە یاد بکات، ئەمڕۆ خۆشییەکی زۆر لە دڵمایە کە ئەبینم براکەم جارێکی دیکە خەندە گەڕاوەتەوە سەر لێوەکانی و لەگەڵ هاوژینەکەی ژیانێکی تازەیان دروست کردووە”.